زانست و ژیان

زانست و ژیان زانستى بىَ رِه‌وشت دره‌ختى زرِه‌ جوانى و سێبه‌رى هه‌یه‌ به‌لاَم به‌رى نیه‌

له‌م په‌یجه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین تازه‌ترین رِاپۆرته‌ هه‌واڵ و هه‌واڵى زانستى و كورته‌ بابه‌تى زانستى و كورته‌ى ژیانى ناودارانى بوارى زانست و ته‌كنیك پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌رانى كورد زمانى خۆشه‌ویستمان بكه‌ین به‌ هیواى سوودمه‌ند بوونیان .

15/06/2026
ناسا تیمی گەشتیاری فەزایی بۆ ئەرکی داهاتووی ئارتمیس ٣ ڕاگەیاند. تیمی کەشتییەکە بریتین لە لوکا پارمیتانۆی ئیتاڵی، ئەندرێا...
12/06/2026

ناسا تیمی گەشتیاری فەزایی بۆ ئەرکی داهاتووی ئارتمیس ٣ ڕاگەیاند. تیمی کەشتییەکە بریتین لە لوکا پارمیتانۆی ئیتاڵی، ئەندرێاس مۆگنسنی دانیمارکی، فرانک دی وینی بەلجیکی، ئاندرێ کویپەرسی هۆڵەندی، و لەلایەن کەشتیوانی ئیتاڵی لوکا پارمیتانۆ، کە یەکێکە لە بەئەزموونترین کەشتیوانە ئەوروپییەکان سەرپەرشتی دەکرێت.

تەنها ٤ کەس ئەو خۆرگیرانە تەواوەتیە دەببینن کە لە دوورترین شوێن کە مرۆڤی پێ گەیشتوو وێنەی گیراوە ، ئەوانیش تیمی گەشتیاری...
09/04/2026

تەنها ٤ کەس ئەو خۆرگیرانە تەواوەتیە دەببینن کە لە دوورترین شوێن کە مرۆڤی پێ گەیشتوو وێنەی گیراوە ، ئەوانیش تیمی گەشتیاری فەزایی سەر ئاڕتمیس ٢ ن کە ٣ پیاو و ١ ئافرەتنم و ئێستا وان لە گەشتێکی ١٠ ڕۆژی بۆ دیوی پشتەوەی مانگ کە لە زەویەوە نابینرێت ، لە ١٢ ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە سەر زەوی …

..،لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، تیمی ئارتمیس 2 دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری خۆرئاوابوونی زەوییان گرت لەکاتێکدا بەدەوری مانگدا دەسوڕانەوە،...
09/04/2026

..،لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، تیمی ئارتمیس 2 دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری خۆرئاوابوونی زەوییان گرت لەکاتێکدا بەدەوری مانگدا دەسوڕانەوە، ئەمەش وێنەی ئایکۆنی هەڵهاتنی خۆری زەوی دەهێنێتەوە یاد کە ٥٨ ساڵ پێشتر کەشتیوانی ئاسمانی بیل ئەندەرز لە کاتی ئەرکی ئەپۆلۆ ٨دا گیرابوون .
هەروەها تیمەکە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیان تۆمارکرد بۆ دوورترین فڕینی مرۆڤ لە زەویەوە، کە مەودای گەشتەکەی نزیکەی ٤٠٦ هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر بووە و نزیکەی ٦٤٤٠ کیلۆمەتر لە ڕووی مانگەوە دوور بوون

22/02/2026

ئەمساڵ ٢٠٢٦ ان شاء اللە :
٣/٢٠ جەژنی ڕەمەزانە
٥/٢٧ جەژنی قوربانە
خوایە بمانگەیەنیتە ئەو جەژنانە

04/01/2026

لەم ساڵی ٢٠٢٦ دا ان شاء اللە
یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە ٢/١٩ دا دەبێت
یەکەم ڕۆژی جەژن لە ٣/٢٠ دا دەبێت
خوایە بمانگەیەنیتە ئەو کاتە

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲٠۲٥ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانست ڕایگەیاند کە سوسومو کیتاگاوا، ڕیچارد ڕۆبسۆن و عومەر یاغی خەڵات...
10/10/2025

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ۲٠۲٥
ئەکادیمیای شاهانەی سویدی بۆ زانست ڕایگەیاند کە سوسومو کیتاگاوا، ڕیچارد ڕۆبسۆن و عومەر یاغی خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشراوە بەهۆی پەرەپێدانی چوارچێوەی کانزا-ئۆرگانیک (MOFs). ئەم ماددە داهێنەرانە شۆڕشێک دەکەن لە کیمیادا، و پێکهاتوون لە ئایۆنی کانزا کە وەک بەردی بناغە کاردەکەن کە مۆلیکولە ئۆرگانییە درێژەکان دەبەستنەوە بۆ دروستکردنی بلوری کە بۆشایی گەورە و هاوشێوەی ئیسفەنجیان تێدایە.
MOFs بە توانای ناوازەی هەڵمژین و هەڵگرتنی گاز و ماددە کیمیاییەکان تایبەتمەندن، ئەمەش وایان لێدەکات لە چەندین کارپێکردنی ژینگەیی و پیشەسازیدا بەسوود بن، وەک دەرهێنانی ئاو لە هەوای بیابان، گرتنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی
بەهای خەڵاتەکە 1.2 ملیۆن دۆلارە .
" عمر یاغی ئاوارەیەکی فەلەستینیەو لە ئۆردن نیشتەجێیە "

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی  ۲٠۲٥ دەستەی بەخشەری خەڵاتی نۆبڵ لە سوید ڕایگەیاند کە ماری برۆنکۆی ئەمریکی و فرێد ڕامسدێلی ئەمریکی و...
09/10/2025

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی ۲٠۲٥
دەستەی بەخشەری خەڵاتی نۆبڵ لە سوید ڕایگەیاند کە ماری برۆنکۆی ئەمریکی و فرێد ڕامسدێلی ئەمریکی و شیمۆن ساکاگوچی ژاپۆنی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠٢٥یان لە بواری فیزیۆلۆژی یان پزیشکیدا بەدەستهێناوەکە ڕێگەی نوێی بۆ چارەسەری داهێنەرانە بۆ نەخۆشیەکانی بەرگری خۆکار و شێرپەنجە کردۆتەوە.
براوەکانی خەڵاتەکە، پاسەوانەکانی سیستەمی بەرگرییان دەستنیشان کرد، کە بریتین لە خانەکانی T ڕێکخەر، کە ڕێگری دەکەن لە هێرشکردنە سەرخانەکانی جەستە لە لایەن سستمی بەرگرئ خۆکاری لەشەوە

خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا ٢٠٢٥جۆن کلارک و میشێل دی فۆرێت و جۆن مارتینیس خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ٢٠٢٥یان پێبەخشرا بەهۆی دۆزین...
08/10/2025

خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا ٢٠٢٥

جۆن کلارک و میشێل دی فۆرێت و جۆن مارتینیس خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی ٢٠٢٥یان پێبەخشرا بەهۆی دۆزینەوەی تونێلکردنی کوانتەمی ماکرۆسکۆپی و نیشاندانی کوانتەکردنی وزە لە سوڕە کارەباییە تێر گەیەنەرەکاندا ...
🔬لێکۆڵینەوەکانیان لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان دەستیپێکرد، دەرکەوت کە سوڕی کارەبایی تێرگەیەنەر واتە سوپەرکۆندێکتەکان دەتوانن بەپێی بنەما میکانیکی کوانتەمییەکان ڕەفتار بکەن، وەکو تونێلکردنی کوانتەم و ئاستی وزەی جیاکراوە. ئەم دۆزینەوە بنەمای زانستی بۆ کۆمپیوتەری کوانتەم پێکهێنا، وە ڕێگەی بە زاناکان دا سوڕێک دابڕێژن کە کۆنترۆڵی دیاردە کوانتەمییەکان دەکات لەسەر پێوەرێک کە دەتوانرێت لە بەکارهێنانە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانی ئەمڕۆدا بەکاربهێنرێت.

Address

Malik Mahmood
London
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زانست و ژیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share