Logic University زانکۆی لۆژیک

Logic University زانکۆی لۆژیک زانکۆی لۆژیک ڕێخراوێکی بێ لایەنە ، کە ئامانجی هۆشیار کردنەوەی تاکی موسڵمانانە لە نەزانین و بێ ئاگایی

گاڵتەکردن بە زانا موسڵمانەکان و قسەی گاڵتە و گەپ بەناویانەوە لەلایەن موسڵمانە مۆدێرنەکانی سەردەمئەمە دیاردەیەکە کە تازە ...
28/12/2021

گاڵتەکردن بە زانا موسڵمانەکان و قسەی گاڵتە و گەپ بەناویانەوە لەلایەن موسڵمانە مۆدێرنەکانی سەردەم

ئەمە دیاردەیەکە کە تازە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوتووە کە کەسانێکی جاهیل هەڵدەستن ئەکاونتێکی ساختە دادەنێن بە ناوی زانا پایەبەرز و زەحمەتکێشەکانی ئیسلام لە نموونەی (ابن تیمیە و ابن کثير و طبري و قرطبي و سعدي و بغوي و...هتد) کە قسانێکی گاڵتە ئامێز بەناویانەوە دەکەن و لەلایەن چەندین موسڵمانی نەزان و جاهیل و بیدعەچی پشتگیریان لێ دەکرێت ، بە جۆرێک کە لەلای موسڵمانەکانی سەردەم ئەم شتانە زۆر ئاسایی بۆتەوە ، کە ئەسڵەن ئەگەر بێت و قسە لەسەر ئەوە بکەیت کە ئەمە کارێکی هەڵەیە و نابێت وا گاڵتە بە زاناکانمان بکرێت ئەگەر بۆ مەبەستی دڵخۆشکرنی خەڵکیش بێت ، ئەوا دەست بەجێ لەلایەن موسڵمانە مۆدێرن و جاهیلەکان هێرشت دەکرێتە سەر و دەڵێن ئەوا هیچ کێشەیەکی تێدا نییە! .

ئایا هەر بە ڕاست ئەمە هیچ کێشەیەکی تێدا نییە و شتێکی زۆر ئاساییە ؟! .
ئەگەر بێت و ئەم شتانە بە ئاسایی وەربگرین ئەوا لە داهاتوودا لەلای نەوەکانمان گاڵتەکردن بە ئایەت و حەدیسەکان دەبێتە شتێکی ئاسایی ، بۆ نموونە سەرەتا مرۆڤایەتی باوەڕی بە یەک خودا هەبوو ، وە تەنیا سوێند بە خودا دەخورا ، بەڵام وردە وردە و بە تێپەڕبوونی زەمەن کەسانێک پەیدا دەبوون کە سوێند خواردنیان بە غەیری خودا لە ناو خەڵک ئاسایی دەکردەووە بە بیانووی ئەوەی کە ئەوان دەیانوت باوباپیرانی ئێمە پیاو چاک بوونە و کەسانێکی گەورەن لە لایەن خودا و سوێند خواردن پێیان شتێکی ئاساییە ، تا ئەوەی گەیشت بەوەی کە خەڵک دەستی دەکرد بە داتاشینی پەیکەر بۆ پیاو چاکان و پەرستنیان ، ئەمەش بوو بە شتێکی ئاسایی تا ئەو کاتەی کە خودا پەیامەکانی خۆی لەڕێگەی پێغەمبەرەکانی دەنارد و دەیفەرموو :

أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنَّنِي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ ( 2 ) هود
جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.

أَمْ لَهُمْ إِلَٰهٌ غَيْرُ اللَّهِ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ( 43 ) طور
یان ئه‌وانه‌ وابیرده‌که‌نه‌وه که‌خوایه‌کی تریان جگه‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا.

ئێستاش موسڵمانەکان دەگێڕێنەوە بۆ دواوە و خەریکە وەک جاهیل و نەزانەکان شتانێکیان لەلا ئاسایی دەبێتەوە ، بەڕاستی ئەمە جێگای داخە کە لەلایەن خودی موسڵمانەکانەوە دژایەتی ئایین و زاناکانمان بکرێت ، ئەبێت وەک هەمیشە ئەو وتەیە بیر موسڵمانەکان بخەینەوە کە دەڵێت : (وا دەزانن ڕۆژئاوا دوژمنی موسڵمانەکانە بەڵام لە ڕاستیدا موسڵمان خودی خۆی دژی ئیسلامە).

Adresse

Pankow
Berlin

Webseite

Benachrichtigungen

Lassen Sie sich von uns eine E-Mail senden und seien Sie der erste der Neuigkeiten und Aktionen von Logic University زانکۆی لۆژیک erfährt. Ihre E-Mail-Adresse wird nicht für andere Zwecke verwendet und Sie können sich jederzeit abmelden.

Teilen