28/08/2018
👈 #پێوەرە باوەڕپێکراوەکانی #بازرگانی لە #جیهان بزانە...
ئەم نوسینە پێکهاتوە لە سێ بەش، کە ئاشناتان ئەکات بە ستانداردە جیهانیەکانی بواری بازرگانی جیهانی....
بەشی یەکەم
1. #ستاندارد (پێوەرەکان)
هێمای ستاندارد نیشانەی بەرزی کوالیتی و بەهای کاڵا و خزمەت گوزاریەکان دەگرێتەوە بە بەراورد بەو کاڵایانەی کە خاوەنی پێوەری دیاری کراو نین بۆیە کڕینی بەهیچ ناونیشانێک باش نیە.
پێ ئەچێت نەتوانین پێناسەیەکی دیاری پێوەر یان ستاندار بکهین بەشێوەیەکی ڕاست و دروست، بەڵام ئەتوانین بڵێن پێوەرەکان تاقیکرنەوە و دەرهاویشتەی کۆنن کە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی ئایندە دەبنە پێوەر.
ئەبێ ئەوش بزانین بە درێژایی مێژوو پێوەرەکانی بازرگانی جیهانی گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هیچ کاتێکیش بە جێگیری نامێننەوە، ئەتوانین ئەوە بڵێین هەر وەرزێکی بازرگانی یان خولیکی دیاری کراو کە پێدەچێت دوو ساڵ یان پێنج ساڵ جارێک گۆڕانکاری بەسەر دێت بە پێ ئەو تاقیکردنەوە و فیدباکانەی دەستیان دەکەوێت.
ئەمڕۆ کە کاڵایەک ئەکڕین جگە لە تەماشاکردنی براندی بەرهەمەکە و مێژووی دروست کردن و بەسەرچوون تەماشای ستانداردەکانیش دەکەین.
ئەبێ ئەوەش بزانین کە ستانداردەکان تەنها پەیوەندی بە کاڵاوە نیە بەڵکو پەیوەندی بە خزمەت گوزاریەکانیشەوە هەیە.
ئەبێ هەر کاڵا و خزمەت گوزاریەک لە چوارێوەی یەک ستاندارە یان پێوەری دیاری کراو لە چوارچێوەیەکی دانراو دابنرێت و بە کۆی گشتی ئەوە ستانداردانە پێناسەی گشتی پێوەرەکە دەکەن.
لەدونیای ئەمڕۆ هەر وڵاتێک پێوەرێکی دیاری کراوی میلی خۆێ هەیە کە پێیان دەوترێت پێوەری نیشتمانی، کە هەر وڵاتێک دامەزراوەیەکیان هەیە کە سەرپەرشتی کوالیتی کاڵا و خزمەت گوزاریەکان ئەکات کە پێ دەوترێت دامەزراوەی پێوەری کوالیتی کاڵاکان، هەندێک جاریش دامەزراوە هەیە کە کار لەسەر دانانی پێوەرە نیشتمانیەکان ئەکەن.
2. #ستاندارده دیارەکانی جیهان
لێرەدا پێم باشە نیشانە باوەڕپێکراوەکانی ستانداردە جیهانیەکان باس بکەین، بەڵام ئەمانە هەندێکن لەو پێوەرە باوەڕپێکراوانەی کە لە جیهاندا بونیان هەیە، دواتر هەر یەکەیەیان باس ئەکەین:
1.ستانداردە جیهانیەکان بریتین لە (ITU, IEC, CODEX, ISO, OIML)
2. ستانداردی (EN)
3.ستانداردی #ئەوروپا بە پاشگرەکانیەوە (BSEN, DINEN)
4. ستانداردەکانی تایبەت بە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لە نێو خۆیان.
5. ستانداردەکانی (ANSI, ASTM, ASME, UL, API)
6. ستانداردی #یابان (JIS)
7. ستانداردی #ئەوروپا کە کورت کراوەی (CE) واتە ناوەندی ئەوروپایی کە ئەم پێوەرانە ئیجبارین کە لە ناوەوە یا بۆ دەرەی ئەوروپا کاڵا و خزمەت گوزاری بفڕۆشن.
ئەم ووشەیە لە کورت کراوەی ووشەی فەڕەنسی Communauté Européenne وەرگیراوە، هەر بەرەهەم و کاڵایەک کە ئەم دوو پیتەی بەسەرەوە بێت ئەبێت ( تەندوستی،سلامەتی، پاراستنی لاشە)یە واتە لە کاتێکا ئەم پێوەرە وەردەگرێت زیان بۆ دوای بەکارهێنان دروست نەکات تەنانەت بۆ ژینگە و دەوروبەر.
ئامانجی سەرەکیش لەم پێوەرانە ئەوەیە کە بگونجێت لەگەڵ یاسا و ڕێنمایەکانی کۆمەڵگای ئەوروپا و ئەمەش کێ بڕکێ تەندورست بۆ ژنیگە و تەندورستی وسەلامەتی ئەوروپا دەستەبەردەکات.
هەر ئەم پێوەرانە وا ئەکات کە دەزگا ئەمنی و تەندورستی و بنکە گومرگیەکان ڕێگا نەدەن بە ئاسانی بەرهەمی بێ ستاندارد بچێتە ناو ئەوروپاوە.
8. ستانداردی #ئەڵمانی DIN
9. ستانداردی TUV
10. ستانداردی #حلال