كـۆلـێـژی كـشـتـوكـاڵـی سـلـێـمـانـی

Cómo llegar

كـۆلـێـژی كـشـتـوكـاڵـی سـلـێـمـانـی ئەم پەیجە فەرمی نییە لەلایەن چەند خوێنکارێکەوە بەرێوە دەچێت

20/10/2026

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پرکردنەوەی فۆرم بوو.
دووجار فۆرمی پڕکردنەوەی ڕاستەخۆیان درێژ کردەوە بەهەموویەوە ئەڵێن یەک پاص خوێندکار نەهاتووە بۆ زراعە ئەمەش هۆشیاری تاک دەرئەخات، هیوادارم چیتر درێژی نەکەنەوە و زیاتر خۆیان و کۆلێژەکە بێ نرخ نەکەن، بەئەگەری زۆرەوە چەندین بەش ئەمساڵ لەکۆلێژی سلێمانی و هەولێر بەبێ مەرحەلە یەک دەوام دەست پێ ئەکەنەوە چونکە ئەگەر کەمتر لە ١٥ خوێندکار بێت لەڕووی یاساییەوە ڕێگەی پێنادرێت.

(وێنەیەکی ئەمڕۆی پێش کۆلێژ کە خوێندکارێکی  زۆر کۆبووەتەوە  فۆرمی پێشکەش کردنیان پڕکردۆتەوە بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر بەشەکا...
14/10/2026

(وێنەیەکی ئەمڕۆی پێش کۆلێژ کە خوێندکارێکی زۆر کۆبووەتەوە فۆرمی پێشکەش کردنیان پڕکردۆتەوە بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر بەشەکانی زراعە لەپرسگە ڕێگەی چوونە ژوورەوەیان پێ نادرێت ئەبێ ڕۆژەکانی کانی تر بێنەوە)”خەونی مامۆستایانی زراعە”

کاکە گیان هەر میللەتە و بەشتێک تاقی دەکرێتەوە ئەگەر لە ڕوانگەیەکی میژوویی دینییەوە تەماشای مرۆڤایەتی بکەین، لەکۆنترین می...
11/10/2026

کاکە گیان هەر میللەتە و بەشتێک تاقی دەکرێتەوە ئەگەر لە ڕوانگەیەکی میژوویی دینییەوە تەماشای مرۆڤایەتی بکەین، لەکۆنترین میللەتەکانی مرۆڤایەتی قەومی عاد بوون، کە خودا بە بەتۆفانێکی زۆر بەهێز لەناوی بردن، قەومی ثەمودیشی بە دەنگی بەرز و تۆقێنەر و زەمین لەرزە لەناوی بردوون، جوولەکە بەهەموو میژوەکەی بە هەزارەها شێوە عقوبە دراون هەر لەبرسێتی و بۆق و کولە و هەزارەها شتی تر، مەسیحیەتی بە دەسەڵاتی ڕۆمانی و لاتینی توشی هەزارەها چەرمەسەری کرد، ئیسلامیشی بەو هەموو ئاژاوە و ناکۆکیی و کوشتنی ناوخۆیە تووش کرد، ئێمەش وەکو ئومەی ئیسلامی فریای ئەو شەڕە ناوخۆییانە نەکەوتین بە زراعە تاقی کردینەوە بەڵام عەزابەکەی ئێمە لە ڕووی مەعنەوییەوە بوو، بەس جیاوازییەک هەیە ئێمە کەسێکی وانەبوو نەسیحەتمان بکات، بەڵام واجبی ئەخلاقیمانە خەڵک هۆشیاربکەینەوە دووربکەونەوە لەزراعە لەخۆشی و شادی نزیک دەبنەوە😂
„ Mohammed Haidar ژان ژاک ڕۆسۆ هەمەوەندی”

(مرۆڤ بەخۆی کەتووە ئەگەر ئامانجی هەبێت و هەوڵبدات باشترین کۆلێژە)بەم ڕستەیە زۆر پەست ئەبم ئەڵێی لە ٣ قاتێکەوە هەڵم ئەیەن...
10/10/2026

(مرۆڤ بەخۆی کەتووە ئەگەر ئامانجی هەبێت و هەوڵبدات باشترین کۆلێژە)
بەم ڕستەیە زۆر پەست ئەبم ئەڵێی لە ٣ قاتێکەوە هەڵم ئەیەنە خوارەوە،
سەبارەت بە داهاتووی کۆلێژی کشتوکاڵ باوەڕتان هەبێت ڕۆناڵدۆ بەگەنجی بێنە زراعە تەواو بکات نە تاقەتی خوێند نە وەرزش نە جۆرجینای نامێنێت بەس بزانم کوان ئەو مرۆڤانەی کە بەخۆیان کەتووە چیان کردووە لەدوای زراعە؟ کوا پرۆژەکانیان کوا ئیش و کاریان لەبواری زراعە؟ زۆربەی هەرە زۆری لەبوارێکی ترا ئیش ئەکات.

خەڵک بەخەی قەسابی هەیە ئێمەش چییای قەساب ،پێش زراعە و دوای زراعە هەر قەسابە بەڵام ئێستا بەشەهادەی زراعەوە قەسابە😆😍

خەڵکینە وەرنە کۆلێژی کشتوکاڵ باشترینە کۆلێژە، باشترین شوێنە بۆ زەواج بۆ دڵداری بۆ هاوڕێی تازە ناسین بۆ سەفرەو دەرچوون،
نامەو کۆمێنتی زۆرمان بۆ هاتووە کە ئێمە خەڵک سارد ئەکەینەوە! جا بەم هاوین و گەرمایە کێ لەوە باشتری دەست ئەکەوێت کە ساردی بکەنەوە؟ جا وەرە با گەرمتان بکەینەوەو وەرنە زراعە بەڵام دوای چوار ساڵی تر نەڵێن ئەم پەیجانە قۆڵیان بڕیووین، سبەی هەمووتان بڕۆن فۆرم پڕبکەنەوە کۆتا هەفتەیە.
جا زۆر پرسیارن ئەکەن کامەی بەشەی لەهەمووی باشترە؟؟ 😆
وێنەکەش کۆمەڵێک ئازیز ساڵی ٢٠١٣ کوخی تەنیشت باخداری😍

09/10/2026

بە کۆمێنتێک خوێندکارە تازە وەرگیراوەکانی کۆلێژ ساردکەرەو با چی زووترە نەیەنەوە بۆ کۆلێژ بە خێری نەبڕاوە( سەدقە جاریە) بۆت حسابە.

ئەم فۆرمە پڕبکەنەوەو قوڕ بکەن بەسەری خۆتانا بۆ ماوەی چوار ساڵ بەلایەنی کەمەوە، بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەکۆلێژی کشت...
05/10/2026

ئەم فۆرمە پڕبکەنەوەو قوڕ بکەن بەسەری خۆتانا بۆ ماوەی چوار ساڵ بەلایەنی کەمەوە، بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەکۆلێژی کشتوکاڵ بەخێرهاتنتان ناکەین هیوادارین پەشیمان ببنەوە😆

پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خوێندکاری پێشووی کۆلێژەکەمان بەڕێز “ هەردی ئەحمەد “ دەکەین بەهۆی بەدەست هێنانی بڕوانامەی دکتۆرا....
30/09/2026

پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خوێندکاری پێشووی کۆلێژەکەمان بەڕێز “ هەردی ئەحمەد “ دەکەین بەهۆی بەدەست هێنانی بڕوانامەی دکتۆرا. هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین بەشایستەی خۆی توانیوویەتی بگات بەم ئاستە.نموونەی زۆربێت.

25/09/2026

ویستم شتی لەسەر بنووسم بەڵام ماڵیان ئاوابێت جەماعەتی کۆمێنت قسوریان نەکردووە لەدوێنێووە لە انستاو تیک تۆک و فەیسبووک پێنج کەس زیاتر بۆی ناردووین، ئەم زراعەیە ئەڵێی لیرەی تورکی و تومەنی ئیرانییە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر نرخی دائەبەزێت .

لەهەموو دونیا باوک گیر ئەخوات بەدەست ئەولادیەوە کەچی لامین یامال گیری کردووە بەدەست باوکیەوە هههه ئێمەش بەدەست کۆلێژەوە....
21/09/2026

لەهەموو دونیا باوک گیر ئەخوات بەدەست ئەولادیەوە کەچی لامین یامال گیری کردووە بەدەست باوکیەوە هههه ئێمەش بەدەست کۆلێژەوە. هههه کاتی خۆی دکتۆرێکمان فەیسبووکی بەناوی کچەوە دانابوو تاوەک و ئاسایش تەداخولی کردو داوای لێ بوردنی کرد.
ئێمە داوای لێ بوردن ئەکەین لەو خاتوونەو ئەو پەیجەش.

ئێمە ساڵی ٢٠١٣ هاتینە زراعە وایان پێ وتین، ئەو وەجبەی پێش ئێمەش ئەوانەی ٢٠١٠ وایان پێ گوترابوو، وابزانم کەمپی قلیاسان خۆ...
14/09/2026

ئێمە ساڵی ٢٠١٣ هاتینە زراعە وایان پێ وتین، ئەو وەجبەی پێش ئێمەش ئەوانەی ٢٠١٠ وایان پێ گوترابوو، وابزانم کەمپی قلیاسان خۆی هەر ئەو ساڵانە تەواوبوو ، وەلحاڵ لەوکاتەوە ئەڵێن زراعە ئەچێتە قلیاسان 😆ئێستا هەم دیسان پەیجەکانی کۆلێژی خۆمان بڵاوی ئەکەنەوەو دڵی خوێندکاری پێ خۆش ئەکەن تکاتان لێ ئەکەین باوەڕ مەکەن ئێمە گێژبووین باوەڕمان کرد ئەوکاتە🥲🫣😆

Dirección

Madrid

Página web

Notificaciones

Sea el primero en enterarse: le enviaremos un correo electrónico cuando كـۆلـێـژی كـشـتـوكـاڵـی سـلـێـمـانـی publique novedades y promociones. Su dirección de correo electrónico no se utilizará para ningún otro fin y puede darse de baja en cualquier momento.

Atajos

Compartir

Categoría