HCDP KRG UK

HCDP KRG UK This is the official page of the Kurdistan Regional Government's HCDP students in the UK.

By liking this page you will be updated with the most important and recent information as well as meeting Kurdish students studying in the UK.

13/08/2022

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە خزمەتگوزارییەکانتان دەخاتە بەردەست

لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە خزمەتگوزارى Document Tracking دەخاتە خزمەتى هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان.

بۆ نمونە: ئەگەر هەر نوسراوێکت هەیە لە زانکۆی A ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یان هەر فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەت کرابێت، دەتوانیت لەڕێگەى داخڵکردنى ژمارەى نوسراوەکەو ڕێکەوتی نوسراوەکە رۆژانە لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە بەدواداچونی بۆ بکەیت و هەنگاو بەهەنگاو بزانی بەکوێ گەيشتوە.

بۆ داونلۆد کردن ئەم ئەپڵیکەیشنە کلیک لەسەر یەکێک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.kardo.mhe&hl=en&gl=IQ

https://apps.apple.com/us/app/mhe-krg/id1401166561

30/07/2022

پڕکردنەوەى فۆڕمەکە لە ڕێگەى لینکى (https://scholarship.digital.gov.krd/ #/login) دەبێت...

وەزارەتى خوێندنى باڵا: "هەر خوازیارێک لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکاتەوە"

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بە شێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە.

لە گشتاندنێکى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان بە ژمارە (١٢٢٢٩) لە ڕێکەوتى (٢٥/٧/٢٠٢٢) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو ئاراستەى گشت دامودەزگاکان و زانکۆکانى کوردستان کراوە، تایبەتە بە کردنەوەى دۆسیەى خوێندن لە دەرەوەى وڵات.

لە نوسراوەکەدا هاتوە: مۆرکردنى ئۆفەرى خوێندنى قوتابى و خوێندکار کە پێشتر لە دیوانى وەزارەت ئەنجام دەدرا، لە ئێستادا ئەم پرۆسەیە نەماوە، بەڵکو بەمەبەستى ئاسانکارى پرۆسەکە، پڕکردنەوەى فۆڕمى دۆسیەى خوێندن و پەسەندکردنى ئۆفەرەکە بەشێوەى ئۆنڵاین لە ڕێگەى لینکى (scholarship.digital.gov.krd) ئەنجامدەدرێت.

21/07/2022
12/07/2022

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکى نوێ دەردەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ پرۆگرامەکانى ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانى پزیشکى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) دەردەکات و لە وێسایتى وەزارەت (gov.krd/mohe) بڵاوى دەکاتەوە.

ڕێنماییەکە کە ژمارە یەکى ساڵى ٢٠٢٢ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لە ڕێکەوتى (٦/٧/٢٠٢٢) بە ژمارە (11501) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، پاڵپشتە بە بڕگەى دوەم لە مادەى (٣٥)ى یاساى ژمارە (١٠) ساڵى (٢٠٠٨)ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لەسەر پێشنیازى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بڕیارى دەرکرنى دراوە.

ئامانج لە دەرکردنى ڕێنماییەکە ڕێکخستنى مەرج و ڕێکارەکانى پێشکەشکردن و شێوازى پێشبڕکێ و بەدیهێنانى هەلى یەکسان و دادپەروەرو شەفافە لە پرۆسەى پێشکەشکردن و وەرگرتن لە ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندنى بۆردى پزیشکى و ڕەچاوکردنى هاوسەنگى نێوان چەندایەتى و چۆنایەتى خوێندن و ڕاهێنان.

هەروەها ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە دروستکردنى هەلى درێژەدانە بە خوێندنى بۆردى پزیشکى بۆ پێشکەشکاران و پێگەیاندنى پزیشکى پسپۆڕ بۆ دامودەزگاکانى کەرتى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە.

بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
gov.krd/mohe/publications/ڕێنماییەکان/

02/07/2022

بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریێکی رێک و خێراتان پێشکەش بکەین، ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان "کوکیز" بە کاردێنێت

شارەزایانى بوارى خوێندنى باڵا
29/07/2019

شارەزایانى بوارى خوێندنى باڵا

مامۆستایانى زانکۆ، ئەکادیمیست و شارەزایانى بوارى خوێندنى باڵا، بە ناردنى ڕاو پێشنیازتان بەشدارى بکەن لە داڕشتنى کارنامەى چوار ساڵى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

پێشنیازەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵەى خوارەوە بنێرن:
[email protected]

http://www.mhe-krg.org/ku/node/3978

https://app.flashissue.com/newsletters/a5587ce6b7521f81a2a596f3a9b903f30f740e99
24/09/2017

https://app.flashissue.com/newsletters/a5587ce6b7521f81a2a596f3a9b903f30f740e99

ئاگاداری کوردستانیانی نیشتەجێی بەریتانیا دەکەینەوە کەوا دەتوانن لە ڕۆژانی (٢٣، ٢٥،٢٤) ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە کە لەسەر ماڵپەڕی کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە هەمانکاتدا دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن.  لەو پڕۆسەیە پێویستیت بە ژمارەی کارتی خۆراك (بایەع) نیە، بەڵکو ل...

16/02/2017

سلاو کوردستانیانی خۆشەویست، ئەندامانی کوردستان سۆسایەتی
بەمەبستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەو هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوی، تکایە
سبەی ١٧-٠٢-٢٠١٧ کات ٢ پاش نیوەرۆ لە بینای پۆرتلاند لە یونیڤێرستی پارک ئامادە بن. سوپاس بۆ ئامادەبوونتان
کوردستان سۆسایەتی

Address

Nottingham

Telephone

+447591230767

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when HCDP KRG UK posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The University

Send a message to HCDP KRG UK:

Share