پرسیار ى شەرعی لە ئێوە وەڵام و زانیاری لە ئێمە؟

پرسیار ى شەرعی لە ئێوە وەڵام و زانیاری لە ئێمە؟ تکایە خوشك و براکانم پرسیارەکانتان با لەڕێگەی نامەوە بێت .

ئەم پەیجە درووست کراوە
بۆ خزمەت کردن بە ئایینی ئیسلام تێگەیشتن لێێ
بۆ ئەو پرسیارە شاراوانەی لای هەریەکێکمان دروست بووە
بۆ زانست و زانیاری و ئامۆژگاریەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
پرسیاره‌کانتان له‌لایه‌ن مامۆستای شاره‌زاوه‌ جواب ده‌درێنه‌وه‌
پرسیارەکانتان لە ڕێگای نامەی پەیج (Message)ەوە بکەن

03/06/2025

پرسیار:
ئەگەر ئافرەتێک سوێند بخوات و وەعد و پەیمان بەمێردەکەی بدات کە دوای ئەو شوو نەکاتەوە بەهیچ کەس ، تاوەکو خوا بەڕەحم و کەرەمی خۆی کۆیان دەکاتەوە ، ئایا دروستە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە ؟

دروستە بۆ ئەو ئافرەتە دوای مردنی مێردەکەی شوو بکاتەوە ، وە کەفارەتی سوێندەکەی دەدات ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ : ( إِنِّي وَاللَّهِ إِنْ شَاءَ اللَّهُ لا أَحْلِفُ عَلَى يَمِينٍ ثُمَّ أَرَى خَيْرًا مِنْهَا إِلا كَفَّرْتُ عَنْ يَمِينِي وَأَتَيْتُ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ ) رواه البخاري (3133) ومسلم (1649) .
واتە : من سوێند بەخوا (گەر خوا ویستی لەسەر بێت) هیچ سوێندێک ناخۆم پاشان بۆم دەرکەوێت شتێکی باشتر هەیە لەوەی سوێندم لەسەری خواردووە ئیلا کەفارەتی سوێندەکەم دەدەم و ئەو کارە دەکەم کە باشترە و خێری تێدایە .
وە ئەم فەرموودەیە : ( إِذَا حَلَفْتَ عَلَى يَمِينٍ فَرَأَيْتَ غَيْرَهَا خَيْرًا مِنْهَا فَكَفِّرْ عَنْ يَمِينِكَ وَائْتِ الَّذِي هُوَ خَيْرٌ ) رواه البخاري (2622) ومسلم (1652) .
واتە : گەر سوێندت خوارد لەسەر شتێک پاشان بینیت شتێکی باشتر هەیە لەوەی سوێندت لەسەری خواردووە ، کەفارەتی سوێندەکەت بدە و ئەو کارە بکە کە باشترە و خێری تێدایە .
وشوو کردن باشتره بۆ ئەم ئافرەتە لەمانەوەی ؛ چونکە زۆر مەسڵەحەتی تێدایە .
فتاوى اللجنة الدائمة للإفتاء (23/24

03/06/2025

چۆن ڕزق و ڕۆزیمان زیاد دەکات؟ ئەو هۆکارانە کامانەن کە دەبنە مایەى زیادبونى ڕزق و ڕۆزیمان
الحمدُ لله, والصلاة والسلام على رسول الله ، وبعد.....
یەكێك لەو كاروبارانەی كە ئەمڕۆ خەڵك بیروئەندێشەیانی سەرقاڵكردووە بەشێوەیەك كە ناخ و بیریشیانی تووشی مەراق وخەفەت كردووە ، بریتیە لە بەدەستهێنانی ڕۆزی بۆ بژێوی وگوزەرانی ژیان ، هەتاكار گەیشتۆتە ڕادەیەك كە هەموو ڕێگاو ڕێبازەكانی بۆ دەگرنە بەر ، وەبە هەموو شێوازێكی حەڵاڵ وحەرام هەوڵی بۆدەدەن ، وەئەوانە بێ ئاگابوون لەوەی كە هۆكاری ترهەن بۆپەیداكردنی ڕزق ، كەبەهۆیەوە خوای پەروەردگار ڕزق وڕۆزی دەبەخشێت بەشێوەیەك كە وەسف ناكرێت وبەپێوانەی مرۆڤ ناپێورێت .
ئەمانەى خوارەوە ئەو هۆكارانەیە كە خوای پەروەردگار پەیمانی داوە بەوەی كەهەركەسێك پێیان هەستێت بەگوێرەی پێویست ومافی خۆیان بدات ئەوا ئەوەی كەغەم وخەفەتی بۆ دەخوات بۆبەدەستهێنانی خواى گەورە بۆی جێبەجێ دەكات ، وەبەشێوەیەك و لەلایەكەوە ڕۆزی دەدات كە ئەم گومانی بۆی ناچێت ، وە خواش پەیمان شكێن نیە .
یەكەم هۆكار لەم هۆكارانە بریتیە لەپشت بەستن بە خوای تاك وبەدەسەڵات عزوجل.
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا] [الطلاق: 3].
واتە: هەركەسێك پشت بەخوا ببەستێ‌ دوای بەكارهێنانی هۆكار ، ئەوە تەنیا خوای بەسەو كاروباری بۆ ئاسان دەكات, چونكە بەڕاستی هەرچی خوا بڕیاری لەسەر بێت هەرئەنجامی دەدا دەیگەیەنێتە جێ‌ ، بەڕاستی خوا بۆ هەموو شتێك كات وئەندازەیەكی دیاریكردووە.
وە لە عومەری كوڕی خەتتابەوە دەڵێت : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی :
«لو أنكم تَتَوَكَّلون على الله حَقَّ تَوَكُّله لرُزقتم كما تُرزق الطيرُ تغدو خماصًا وتروح بطانًا». وصححه الألباني
واتە: ئەگەر ئێوە بەڕاستی وبەگوێرەی پێویست پشت بەخوا ببەستن ، ئەوا ڕزقتان دەدات وەكو چۆن ڕزقی باڵندە دەدات كەبەبرسێتی دەردەچێت وبەتێری دەگەڕێتەوە.
هۆكاری دووەم: تەقوای خوا
لە هۆكارەكانی ڕزق بریتیە لە تەقوای خوا عزوجل:
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَمَنْ يَتَّقِ اللهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللهِ فَهُوَ حَسْبُهُ] [الطلاق: 2، 3].
واتە: هەركەس لەخوا بترسێ وسنوورەكانی بپارێزێت, خوا دەرووی لێ دەكاتەوەو ڕزق وڕۆزی دەداتێ‌ لە شوێنێكەوە كە خۆیشی گومانی نەدەبرد( ڕێنموونی دۆزینەوەی ڕێگای ژیانی دەكات).
إِبن كثير دەڵێت:
" واتە, لەكاروباریدا دەروازەیەكی بۆ دەكاتەوەو لە لایەكیشەوە ڕزقی دەدات كەبە خەیاڵیدا نەهاتووە"( تفسير القرأن العظيم ابن كثير (8/146).).
هۆكاری سێیەم: بەجێگەیاندنی پەیوەندی و سیلەی ڕەحم
1- ئەبو هورەیرە دەگێڕێتەوە و دەڵێت, گوێم لێبوو پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی:
«مَنْ سَرَّه أن يُبْسَطَ له في رزقه، وأن يُنْسَأَ له في أثره فَلْيَصل رحمه» صحيح البخاري (5985).
واتە: ئەوەی پێی خۆشە كە ڕزق وڕۆزی زۆربێت وپاشماوەی باشی لێ بەجێ بمێنێت, با سیلەی ڕەحم بگەیەنێت.
هۆكاری چوارەم: داوای لێخۆشبوون وتەوبەكردن
یەكێكی تر لەهۆكارەكانی زیادبوون وپەیدابوونی ڕزق ، داوای لێخۆشبوون و تەوبەكردنە لەتاوان وسەرپێچیەكان.
خوای پەرەوردگار دەفەرموێت: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَلْ لَكُمْ أَنْهَارًا] [نوح: 10-12].
واتە: لەزمانی پێغەمبەر نوحەوە دەڵێت, بەگەلەكەم ڕاگەیاند كە داوای لێخۆشبوون بكەن چونكە بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبووە, وبەهۆیەوە لەئاسمانەوە باران بەسەرتاندا دەبارێنێت و ماڵ و وەچەونەوەتان بۆ زیاددەكات باخ وبێستانتان بۆ سازدەكات و ڕووبارەكانتان بۆ فەراهەم دێنێت.
ئیمامی قورتوبی لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت:
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە داوای لێخۆشبوونكردن دەبێتە هۆی دابارینی ڕزق وڕۆزی وباران. (تفسير القرطبي(الجامع لاحكام القران) (18/302)سورة نوح. ).
هۆكاری پێنجەم: بەخشین لەپێناوی خوادا
یەكێكی تر لە هۆكارەكانی زۆربوونی ڕزق بریتیە لە ماڵ بەخشین لەپێناوی خوادا:
خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [وَمَا أَنْفَقْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ] [سبأ: 39].
إِبن كثير دەڵێت واتە: لەدونیادا خوا بەگۆڕینەوە جێی دەگرێتەوە بۆتان, وە دواڕۆژیشدا بە پاداشت. (تفسير القرآن العظيم سورة سبأ لابن كثير (3/595). ).
هۆكاری شەشەم: بەتاڵكردنەوەی دڵ تەنها بۆ پەرستنی خوا
یەكێكی تر لە هۆكارەكانی ڕزق بریتیە لە ئامادەكردن وپاكژكردنەوەی دڵ تەنها بۆناسین و پەرستشی خوای گەورە:
لەئەبو هورەیرەوە, پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمویەتی: «إن الله تعالى يقول: يا ابن آدم! تفرغ لعبادتي أملأ صدرَك غنى، وأَسُدُّ فقرك، وإن لا تفعل ملأت يَدَكَ شُغْلًا، ولم أَسُدّ فقرَك» (صحيح سنن الترمذي (2464).وصححه الالباني في صحيح الجامع(2/178)).
واتە: خوای گەورە دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم! خۆت یەك لاو سازبكە بۆ پەرستنم, سنگت پڕدەكەم لە دەوڵەمەندی وهەژاریت لێ‌ دەگرمەوە ، وەئەگەریش ئەنجامت نەدا ئەوا دەستت پڕدەكەم لەسەرقاڵی وهەژاریشت لەسەر هەڵناگرم.
هەروەها چەندین هۆكاری تر كە هەموویان بەڵگەی صەحیحیان لەبارەوە هاتوون وەكو :
هاوسەرگیری ،حەج وعومرە كردن ،تێكۆشان لەپێناوی خوادا ، گەڕانەوە بۆلای خوا لەكاتی پێویستیدا ، كۆچ كردن لەپێناوی خوادا ، كردەوەی چاك وگوێڕایەڵی كردنی خواى پەروەردگار .
ستافى وەڵامەکان

03/06/2025

پرسیار:
ئایا سزاى گۆڕ بوونى هەیە و سابتە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
سزاى ناو گۆڕ هەیە و سابتە بەبەڵگەى ڕاشكاوى سوننەت و قورئان و یەكدەنگى زانایانى ئیسلام كە ئەمەش سێ بەڵگەیە:
سەبارەت بە فەرموودەى ڕاشكاو لەم بارەیەوە: پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت: ((تعوذوا بالله من عذب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر)).واتە: پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ.
وە یەكدەنگى زانایانیش لەوبارەیەوە، لەبەر ئەوەى هەموو موسڵمانان لە نوێژەكانیاندا دەڵێن: ((أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر)) تەنانەت ئەو خەڵكانەشى كە عامین و ئەهلى عیلم و ئیجماع نین هەر ئەوە دەڵێن.
سەبارەت بە قورئانیش خواى گەورە دەربارەى ئالی فیرعەون دەفەرموێت: (النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوّاً وَعَشِيّاً وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ) (غافر:46) واتە: لەسەرەتادا بەنوقومبوون لەئاودا تووشبوون و تیاچوون ، پاشان لەگۆڕەكانیاندا ـ كە ئاگر هەیە ـ سزا دەدرێن ، بەوەى هەموو بەیانى وئێوارەیەك ئاگریان توشدەكرێت هەتا كاتى لێپرسینەوە ، وكاتێكیش كە دواڕۆژ بەرپادەبێت ، پێیان دەوترێت : بنەماڵەى فیرعەون بخەنە نێو ئاگرەوە ، لەپاداشتى ئەو كردەوە خراپانەى كە ئەنجامتاندا . وە ئەم ئایەتەش بنەوا وبەڵگەیەكە لەسەر سەلماندن وجێگیركردنى سزاى ناوگۆڕ .

سزاى ناو گۆڕ هەیە و سابتە بەبەڵگەى ڕاشكاوى سوننەت و قورئان و یەكدەنگى زانایانى ئیسلام كە ئەمەش سێ بەڵگەیە:
سەبارەت بە فەرموودەى ڕاشكاو لەم بارەیەوە: پێغەمبەرى خوا ﷺ دەفەرموێت: ((تعوذوا بالله من عذب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر))(1) .واتە: پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ.
وە یەكدەنگى زانایانیش لەوبارەیەوە، لەبەر ئەوەى هەموو موسڵمانان لە نوێژەكانیاندا دەڵێن: ((أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر)) تەنانەت ئەو خەڵكانەشى كە عامین و ئەهلى عیلم و ئیجماع نین هەر ئەوە دەڵێن.
سەبارەت بە قورئانیش خواى گەورە دەربارەى ئالی فیرعەون دەفەرموێت: (النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوّاً وَعَشِيّاً وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ) (غافر:46)
واتە: لەسەرەتادا بەنوقومبوون لەئاودا تووشبوون و تیاچوون ، پاشان لەگۆڕەكانیاندا ـ كە ئاگر هەیە ـ سزا دەدرێن ، بەوەى هەموو بەیانى وئێوارەیەك ئاگریان توشدەكرێت هەتا كاتى لێپرسینەوە ، وكاتێكیش كە دواڕۆژ بەرپادەبێت ، پێیان دەوترێت : بنەماڵەى فیرعەون بخەنە نێو ئاگرەوە ، لەپاداشتى ئەو كردەوە خراپانەى كە ئەنجامتاندا . وە ئەم ئایەتەش بنەوا وبەڵگەیەكە لەسەر سەلماندن وجێگیركردنى سزاى ناوگۆڕ . ئەو تووشبونەشیان بەئاگر و پیشاندانى ئاگرەش بۆ رزگاربونیان نییە لە ئاگر بەڵكو بۆ ئەوەیە كە لەسزاكەى بچەژن و ئازاربدرێن، وە خواى گەورەش دەفەرموێت: ( وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ)
واتە: ئەگەر ـ ئەى پەیامبەرى خوا ﷺ ـ حاڵ و بارى ئەو لەسنوور دەرچووانە لەكاتى دژواریەكانى گیان كێشاندا دەبینیت ئەوا بەڕاستى دیمەنێكى سەیر وسامناك دەبینى ، لەو كاتەدا فریشتەكانى ڕۆح كێشان دەستیان بۆ درێژ دەكەن و سزایان دەدەن و پێیان دەڵێن : گیانى خۆتان دەربكەن. الله أكبر ئەوانە لەكاتى گیان كێشاندا بەخیل دەبن بۆ رۆحى خۆیان و نایانەوێت دەربچێت.
دواى ئەوە خواى گەورە دەفەرموێت: (الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ)(الأنعام: من الآية93) واتە: ئەمڕۆ ئەو پەڕى ڕیسوایى و سەرشۆڕى دەبینن ، وەكو چۆن لەدونیادا درۆتان لەگەڵ خواى پەروەردگاردا دەكرد ، و لووت بەرز و خۆبەزلزان بوون لە شوێنكەوتنى ئایەت ونیشانەكانى ، و ملكەچ بوونتان بۆ پەیامبەرانى ـ صەڵات و سەلامى خوایان لەسەر بێت ـ .
جا لە ئایەتەكەدا فەرمووى: (الیوم) كە (ال)ی پێوەیە كەلە زماندا پێى دەوترێ (للعهد الحضوري) واتە ئەو رۆژەى كە ئامادەیە و بریتیە لە رۆژى مردنیان.
كەوابوو سزاى ناوگۆڕ سابتە و بوونى هەیە بە فەرموودەى ڕاشكاو و ظاهرى قورئان و یەكدەنگى موسڵمانان، وە ئەم ظاهرەى قورئانیش نزیكە ببێت بەڕاشكاو چونكە ئەو دوو ئایەتەى كەباسمان كردن وەكو ڕاشكاو وەهان لەو بابەتەدا.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

(1) أخرجه مسلم، كتاب الجنة، باب عرض مقعد الميت من الجنة (2867).

03/06/2025

پرسیار:
ئەو كەسەى كە نوێژى بەیانى دوا دەخات هەتا لەكاتى خۆى دەردەچێت؟

ئەوانەى ئەم كارە دەكەن ئەگەر بە حەڵاڵى بزانن ئەوا كوفرە بە خواى گەورە عزوجل، چونكە هەركەسێك پێى وابێت كە دواخستنى نوێژ تا دەرچوونى كاتەكەى حەڵاڵە ئەوا كافرە لەبەر پێچەوانەكردنى بۆ قورئان وسوننەت ویەكدەنگى زانایان.

بەڵام ئەگەر پێى وانەبوو كە ئەو كارە حەڵاڵە و لاى وابوو كە ئەو بەوكارەى تاوانبار دەبێت وسەرپێچى كردووە بەڵام نەفسی بەسەریدا زاڵ بووە و خەوى لێ كەوتووە ئەوا لەسەریەتى تۆبە بكات وبگەڕێتەوە بۆ لاى خوا عزوجل، وە واز بهێنێت لەو كارەى كە دەیكات و دەرگاى تۆبەو پەشیمانى كراوەیە تەنانەت بۆ سەرسەختترین كەسی بێباوەڕیش، خواى گەورە فەرموویەتى: (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) (الزمر:53) ئەی پەیامبەرى خوا ﷺ : بەو بەندانەم كە زیادڕەویان كردووە لە تاوان و سنوورى سەرپێچیان بەزاندووە لەوەى كە ئارەزویان داواى بكات ئەوان جێبەجێیان كردووە بڵێ : لەبەر زۆرى تاوانەكانتان بێ ئومێد مەبن لە ڕەحم و بەزەیی خوا ، چونكە بێگومان خوا لە هەموو تاوانەكان خۆش دەبێت ـ هەرچەنێك بێت ـ بۆ كەسێك كە تۆبەى لێبكات و پەشیمان بێتەوە ، چونكە بەڕاستى خوا لێخۆشبووە لەتاوانى بەندە تۆبەكارەكانى و بەڕەحم و بەزەییە بۆیان.

وە واجبە لەسەر ئەو كەسەى كە حاڵى ئەو جۆرە كەسانە پێ دەزانێت ئاگاداریان بكاتەوە و ئامۆژگاریان بكات بۆ خێر، جا ئەگەر وازیان هێنا و گەڕانەوە ئەگینا لەسەریەتى كە لایەنى بەرپرس لەو كارە ئاگادار بكاتەوە بۆ ئەوەى ئەستۆى پاك بێت، وە بۆ ئەوەى ئەو لایەنانە هەستن بە ئەدەبدانى ئەو جۆرە كەسانە و هاوشێوەكانیان. والله الموفق .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله

03/01/2025

ئایا دروستە ئافرەتى حەیزدار قورئان بـخوێنێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
حەیزدار بۆ پێویستى دروستە قورئان بخوێنێت، وەكو ئەوەى مامۆستا بێت قورئان دەخوێنێت بۆ فێركردن، یان فێرخواز و قوتابی بێت و قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون، یان قورئان فێرى منداڵى بچووك یان گەورەى خۆى بكات و خۆى قورئانەكە بخوێنێتەوە وئەوانیش لە دوایەوە بیخوێنن.

حەیزدار بۆ پێویستى دروستە قورئان بخوێنێت، وەكو ئەوەى مامۆستا بێت قورئان دەخوێنێت بۆ فێركردن، یان فێرخواز و قوتابی بێت و قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون، یان قورئان فێرى منداڵى بچووك یان گەورەى خۆى بكات و خۆى قورئانەكە بخوێنێتەوە وئەوانیش لە دوایەوە بیخوێنن. بەهەرحاڵ ئەگەر پێویستى كرد ئافرەتى حەیزدار قورئان دەتوانێت بخوێنێت و هیچی تێدا نییە و دروستە، بەهەمان شێوە ئەگەر ترسا لەوەى بیرى بچێتەوە دروستە پێداچوونەوەى بكات و بیخوێنێت ئەگەر لە حەیزیشدا بێت، هەرچەندە هەندێك لە زانایان وتوویانە: دروستە بۆ ئافرەتى حەیزدار قورئان بخوێنێت بەڕەهایی و لەهەموو حاڵەتێكدا بابۆ پێویستیش نەبێت.

بەڵام هەندێكى تر وتویانە: حەرامە لەسەرى قورئان بخوێنێت با بۆ پێویسیش بێت. بۆیە سێ وتەى زانایان هەیە لەوبارەیەوە بەڵام ئەوەى پێویستە بووترێت لەنێویاندا ئەوەیە: ئەگەر پێویستى كرد بۆ قورئان خوێندن بۆ فێربوون یان فێركردن یان ترسی بیرچوونەوە ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح

03/01/2025

ئایا دروستە بۆم سەلام بکەم لە ئافرەتی نامەحرەم یان وەڵامی سەلامی بدەمەوە ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
ئاساییە ئەگەر پیاو سەلام لە ئافرەتێکی نامەحرەم بکات بەبێ تەوقە کردن ئەگەر پیر و بەتەمەن بێت، بەڵام سەلام کردن لە ئافرەتێکی گەنجی نامەحرەم نابێت ئەگەر ترسی فیتنە هەبوو ، ئەمەش وتەی زانایانی لەسەرە ڕەحمەتی خوایان لێبێت .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : خوای گەورە فەرمانی کردووە بە بڵاوکردنەوەی سەلام ، وە وەڵامدانەوەشی واجب کردووە ، وە سەلامیشی لەو کارانە داناوە کە دەبێتە هۆکارى زیاد بوونى ڕێز و خۆشەویستی لە نێوان ئیمانداران .

خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿ وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا ﴾ . [النساء /86]

واته : وه‌ ئه‌گه‌ر سڵاوتان لێكرا ئه‌وه‌ ئێوه‌ به‌جوانترو باشتر وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ سوننه‌ته‌، یاخود وه‌كو خۆی وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌ كه‌ واجبه‌ ، به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئاگادارى هه‌موو شتێكه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌سه‌رى.

وە [أَبِي هُرَيْرَةَ] دەگێڕێتەوە کە پەیامبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ فەرموویەتی : (( لا تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا ، وَلا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا ، أَوَلا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ ؟ أَفْشُوا السَّلامَ بَيْنَكُمْ )) .[رواه مسلم ( 54 ) ]

واتە : (( ناچنە بەهەشتەوە تاکو ئیمان نەهێنن ، وە ئیمانیشتان تەواو نابێت تاکو یەکترتان خۆشنەوێت ، ئایا شتێکتان پێ پیشان نەدەم ئەگەر ئەنجامتان دا بەهۆیەوە یەکترتان خۆش ئەوێت ؟ ، سەلام لە نێوان خۆتاندا بڵاو بکەنەوە )) .

دووەم : فەرمان کردن بە بڵاو کردنەوەی سەلام گشتگیرە و گشت موسڵمانان ئەگرێتەوە ، جا پیاو لەگەڵ پیاو وە ئافرەت لەگەڵ ئافرەت ئەگرێتەوە ، وە پیاو لەگەڵ مەحرەمەکانی خۆیدا ، گشت یەکێک لەوانە فەرمان پێکراوە کە دەستپێشخەر بێت لە سەلام کردن ، وە واجبیشە لەسەر ئەوی تر وەڵامی بداتەوە .

بەڵام پیاو لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم حوکمێکی جیاو و تایبەت ئەیانگرێتەوە لە دەستپێشخەری کردن لە سەلام کردن و وەڵامدانەوەی ، ئەمەش لەبەر ئەو فیتنانەی کە لە پاش ئەوە دێنە کایەوە هەندێ جار .

سێیەم : ئاساییە ئەگەر پیاو سەلام لە ئافرەتێکی نامەحرەم بکات بەبێ تەوقە کردن ئەگەر پیر و بەتەمەن بێت، بەڵام سەلام کردن لە ئافرەتێکی گەنجی نامەحرەم نابێت ئەگەر ترسی فیتنە هەبوو ، ئەمەش وتەی زانایانی لەسەرە ڕەحمەتی خوایان لێبێت .

پرسیار کراوە لە ئیمامی مالیک: ئایا سەلام بکرێت لە ئافرەت؟
وتوویەتی :
سەلام کردن لە ئافرەتی بەتەمەن بە خراپ نازانم ، بەڵام سەلام کردن لە ئافرەتی گەنج حەزم بەو کارە نییە .

وە ئیمامی زەرقانی لە شەرحی [الموطأ : ٣٥٨/٤] ڕوونی کردۆتەوە کە حەز نەکردنی ئیمامی مالیک لەو کارە واتا ترسێتی لە فیتنەی وەڵامدانەوەی ئافرەتەکە بۆ سەلامەکە .

وە هاتووە لە [الآداب الشرعية : ٣٧٥/١] ابن مفلح ئەڵێ ابن منصور پرسیاری کردووە لە ئیمامی ئەحمەد سەبارەت بە سەلام کردن لە ئافرەت ، ئەویش وتوویەتی : ئەگەر پیر بێت ئاساییە .

وە صاڵحی کوڕی ئیمامی ئەحمەد وتوویەتی : پرسیارم لە باوکم کردووە سەبارەت بە سەلام کردن لە ئافرەت ؟
وتی : ئەگەر بەتەمەن بێت ئاساییە ، بەڵام ئەگەر گەنج بێت ئەوا با داوای وەڵامدانەوەی لێ نەکات .

وە نەوەوی لە [الأذكار : ٤٠٧]ـدا وتوویەتی :
(( شافعییەکان ئەڵێن : ئافرەت لەگەڵ ئافرەت حوکمی هەروەکو پیاوە لەگەڵ پیاو ، بەڵام ئافرەت لەگەڵ پیاو ئەگەر ئافرەتەکە هاوسەری بێت یان مەحرەمی بێت ئەوا وەکو حوکمی پیاوە لەگەڵی ، بۆیە موستەحەبە هەر کامێکیان بێت دەستپێخەری بکەن لە سەلام کردن لە یەکتر ، وە واجبی ئەوی تریشە وەڵامی بداتەوە ، بەڵام ئەگەر نامەحرەم بێت ئەگەر ئافرەتەکە جوان بێت و ترسی کەوتنە ناو فیتنە هەبێت ئەوا نابێت پیاوەکە سەلامی لێ بکات ، خۆ ئەگەر پیاوەکە سەلامی کرد دروست نییە بۆ ئافرەتەکە وەڵامی بداتەوە ، وە ناشبێت ئافرەتەکە دەستپێشخەری بکات لە سەلام کردن لێی ، ئەگەر دەستپێشخەریشی کرد نابێت پیاوەکە وەڵامی بداتەوە ، وەڵام دانەوەی خراپە .

بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە بەتەمەن بوو بەجۆرێک ترسی کەوتنە ناو فیتنەی نەبوو ئەوا دروستە بۆی سەلام لە پیاو بکات ، وە دروستە بۆ پیاوانیش وەڵامی بەنەوە .

بەڵام ئەگەر کۆمەڵێک ئافرەت بن و پیاوێک سەلامیان لێ بکات یان کۆمەڵێک پیاو سەلام لە ئافرەتێک بکەن ئەوا دروستە ئەگەر ترسی فیتنە لەسەر هیچ کامیان نەبێت .

ئەبو داوود گێڕاویەتییەوە لە سونەنەکەی بە ژمارە (٥٢٠٤) لە ئەسمائی کچی یەزیدەوە ئەڵێ : پەیامبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بەلای کۆمەڵێک ئافرەت تێپەڕی سەلامی لێ کردین .
صححه الألباني في صحيح أبي داود .

وە بوخاری گێڕاویەتییەوە بە ژمارە (٦٢٤٨) لە سەهلی کوڕی سەعدەوە کە وتوویەتی : پیرەژنێک هەبوو دەچوو بۆ بیرەکەی نێو دارەخورماکانی مەدینە ، جا لە قەدی زڵقەکانی دەبڕی و دەیخستە ناو قاپێکەوە و لەگەڵ دەنکە جۆ تێکەڵی دەکرد دەیکردە هاڕاوە ، جا لە پاش نوێژی جومعە کە دەگەڕاینەوە سەلامێکمان لێی دەکرد ئەویش خواردنەکەی پێشکەش دەکردین .

وە ئیبنو حەجەریش لە "الفتح" سەبارەت بە دروستێتی سەلام کردنی پیاو لە ئافرەت یان ئافرەت لە پیاو وتوویەتی : مەبەست لە دروستێتی واتا لەو حاڵەتەی کە پارێزراو بێت لە فیتنە .

وە الْحَلِيمِيّ گێڕاویەتییەوە که پەیامبەر صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پارێزراو ئەو کەسەیە کە سەلامەت بێت لە فیتنە ، جا هەرکەسێک متمانەی بە خۆی هەبوو کە پارێزراوە لە فیتنە ئەوا با سەلام لە ئافرەت بکات خۆگەر نا ئەوا بێدەنگ بوون باشترە .

وە الْمُهَلَّب ئەڵێ : سەلام کردنی پیاوان لە ئافرەتان وە ئافرەتان لە پیاوان دروستە ئەگەر سەلامەت بوو لە فیتنە

والله تعالى أعلم .

انظر كتاب " أحكام العورة والنظر" إعداد / مساعد بن قاسم الفالح .

03/01/2025

حوكمەكانی سەهوكردنی ئیمام و مەئموم

یەكەم: مەئموم شوێنی ئیمامەكەی دەكەوێت لە سوجدەی سەهو
ئەگەر ئیمام سەهوی كرد و سوجدەی برد ئەوا لەسەر مەئمومیشە كە سوجدە ببات لەگەڵیدا و هەریەك لە إسحاق وابن المونزیر و ابن روشد وابن حەزم ونەوەوی لە أبی حامدەوە یەكدەنگیان لەسەری گێڕاوەتەوە.

دووەم: ئاگاداركردنەوە لە سەهوی ئیمام
سوننەت ئەوەیە ئەگەر ئیمام سەهوی كرد ئەوا مەئموم سبحان الله بكات و ئاگاداری بكاتەوە و تەحاوی و ابن عبدالبر و ابن بەتتاڵ و ابن روشد یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.

سێ یەم: حوكمی ئەو كەسەی كە دوادەكەوێت و دواتر دێتە ناو نوێژەوە لەگەڵ ئیمام ئەگەر ئیمام سەهوی كرد وسوجدەی برد
1. ئەگەر مەئموم گەیشت بە هەندێك لە نوێژەكەی ئیمام وپاشان ئیمام سەهوی كرد و سوجدەی برد پێش سەلام دانەوە
ئەوا لەم حاڵەتەدا پێویستە مەئمومیش شوێنی ئیمامەكەی بكەوێت و سوجدە ببات و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
2. ئەگەر مەئموم گەیشت بە هەندێك لە نوێژەكەی ئیمام وپاشان ئیمام سەهوی كرد و سوجدەی برد پاش سەلام دانەوە
لەم بارەیەوە زانایان راجیاوازن و دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: مەئموم لەگەڵیدا سوجدە نابات و كاتێك سوجدەكەی دەبات كە باقی نوێژەكەی ئەنجام دەدات و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و شافعیەكان و ریوایەتێكە لە ئەحمەدەوە و وتەی ابن بازیشە.
بۆچوونی دووەم: شوێنی ئیمامەكەی دەكەوێت لە سوجدەبردنەكەی دوای سەلامیش و ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف.

چوارەم: حاڵەتەكانی سەهوی مەئموم لەگەڵ ئیمامەكەی لە جگە لە روكنەكان
1. سەهوی مەئموم لەكاتی نوێژی بەكۆمەڵدا ئیمامەكەی تەحەمولی ئەو سەهوە دەكات و سوجدە نابات و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
2. سەهوی مەئموم پاش تەواوبوونی نوێژەكە ئەوا ئیمامەكە تەحەمولی ناكات و سوجدە دەبات و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.

مامۆستا کرێکار سیرە ژیانی پێغەمبەر دخ زنجیرەی دووەم
03/01/2025

مامۆستا کرێکار سیرە ژیانی پێغەمبەر دخ زنجیرەی دووەم

مامۆستا کرێکار (سیرە) ژیانی پێغەمبەر دخ زنجیرەی یەکەم
02/28/2025

مامۆستا کرێکار (سیرە) ژیانی پێغەمبەر دخ زنجیرەی یەکەم

01/24/2025

چۆن براوەین ....

03/19/2024

Check out prsyareshar3i's video.

ڕوقیەی شەرعی؟
03/19/2024

ڕوقیەی شەرعی؟

Check out prsyareshar3i's video.

Address

Woodland, PA
16881

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پرسیار ى شەرعی لە ئێوە وەڵام و زانیاری لە ئێمە؟ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The University

Send a message to پرسیار ى شەرعی لە ئێوە وەڵام و زانیاری لە ئێمە؟:

Share